PM:07:49:05/04/2026
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زیرەکی دەستکرد رێژەی ئەگەری بردنەوەی خولی ئیسپانیای ئاشکراکرد و بەرشەلۆنە سەدا 93نازناوەکە دەباتەوە و ریاڵ مەدرید ئەگەری سەدا شەشی هەیە.
پاش ئەوەی یارییەکانی خولی ئیسپانیا هەفتەی 30 تێپەراندوو و ریاڵ مەدرید بەرامبەر مایۆرکا تووشی شکست هاتوو و بەرشەلۆنەش توانی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە، هەربۆیە رێژەی ئەگەری بردنەوەی نازناوەکە ئاشکرابوو.
زیرەکی دەستکرد ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرشەلۆنە ئەگەری بردنەوەی نازناوەکەی لەسەدا 93 هەیە بەتایبەت پاش ئەوەی ئێستا حەوت خاڵ لە پێش ریاڵ مەدریدەیە.
لەهەمان کاتدا ریاڵ مەدرید چانسی تەنها لەسەدا شەشی هەیە بۆئەوەی لالیگا بباتەوە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش تەنها سەدا یەک.
لەلایەکیترەوە ئەگەر ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە سەرجەم یارییەکانیان تاوەکوو کلاسیکۆ ببنەوە لەو ڕووبەڕووبونەیە بلەوگرانا بباتەوە راستەوخۆ نازناوەکە یەکلای دەکەنەوە.