پاش ئەوەی پێنج یاریزان لەسەر رێگای هەولێر – کۆیە گیانیان لەدەستدا، بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکان بەشێک لە هاوڵاتییانی کۆیە رێگەی نێوان سلێمانی - هەولێریان داخستووە. دەشڵێن، "کەس خۆی بە خاوەنی قەزاکەمان نازانێت."
هاوڵاتیانی کۆیە رێگای سەرەکی هەولێر - سلێمانییان داخستووە و باس لەوە دەکەن، کە ئەوان ناڕازین لە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان و خراپی رێگە و بانەکان و بوونەتە هۆکاری سەرکی رووداوەکانی هاتوچۆ.
هاوڵاتییان ئاماژەیان
بەوەشکردووە، کە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان وەڕسی کردوون بەهۆی ئەوەی بەناو
کۆڵانەکاندا هاتوچۆ دەکەن و چەندین جار کێشەی بۆ دروستکردوون و بوونەتە هۆی پچڕانی
هێڵەکانی کارەبا.
هاوڵایان دەشڵێن، "قەزاکەیان لە زۆرێک لە خزمەنتگوزارییەکان بێبەشە و کەس خۆی بە خاوەنی
نازانێت."
هاوڵاتییانی کۆیە باسیان
لەوەشکردووە، کۆیە بەهۆی دوو ئیدارەییوە پشتگوێخراوە و حکومەت توانای دابینکردنی
موچە و خزمەتگوزارییەکانی نەماوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ، لە رووداوێکدا لەنزیک گوندی گۆمەتاڵ لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و بارھەڵگرێکدا بووە ھۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.