PM:08:32:21/09/2025
4696 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا زانکـۆلایـن بۆ دەرچووانى ١٢ـی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کارا دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەم هەفتەیە زانکۆلاین کارا دەکرێت.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشتر وتبووی،
"وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ریزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان
لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن، بە رەچاوکردنی کۆنمرەی قوتابى بۆیە پێویستە بە وردی ریزبەندیی
ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها
پێویستیشە دەرچووانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین، دەست بە پێشکەشکردن
بکەن و کارەکانیان بۆ کۆتاڕۆژەکانی زانکۆلاین دوا نەخەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٩ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، ئەنجامی
تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی راگەیەندرا، ئەمساڵ، ١١٥ هەزار و ٧٨٧ قوتابی
بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـیان کرد.