٢٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، یەکەم رۆژی پاییز دەبێت لە هەرێمی کوردستان، شارەزایەکی بواری کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، "لە هەمان رۆژدا، کە لەلای ئێمە پاییز دەبێت لە بەشێکی نیوە گۆی زەوی، وەرزی بەهار دەستپێدەکات".
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەبۆچوونی فەلەکناسان ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٢ـی ئەیلول لە کاتژمێر ٩:١٩ خولەک گۆڕینی وەرز لە هاوینەوە بۆ پایز دەستپێدەکات.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشکرد، "لە باشووری گۆی زەوی ئەمشەو ٢٠ـی ئەیلول لە کاتژمێر ٥:٤٦ خولەک
وەرزی زستان بۆ وەرزی بەهار دەگۆڕێت و سبەینێ ٢١ـی مانگ یەکەم رۆژی بەهارە لە باشووری
گۆی زەوی".
بەوەی بۆچی
رۆژی ٢١ـی ئەیلوول یەکەم رۆژی پاییز نییە؟
لە زانستی
فەلەکیدا دیاریکردنی یەکەم رۆژی پاییز پشت بە دووری نێوان خۆر و زەوی دەبەستێت کە
بەپێی هەژمارکردنە فەلەکییەکان دەگۆڕێت، بەوپێیە وەرزی پاییزی ئەمساڵ لە رۆژی ٢٢ـی
ئەیلوول دەستپێدەکات نەوەک ٢١ـی ئەیلوول، بەڵام ساڵیش هەیە ٢١ـی ئەیلوول
دەستپێدەکات، ساڵیش هەبووە ٢٣ـی ئەیلوول سەرەتای وەرزی پاییز بووە، کە روودانی
ئەمە کەمترە.