سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی مووچە و رادەستکردنی نەوت

PM:12:29:20/09/2025

1020 جار خوێندراوەتەوە

چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە دۆسیەى رادەستکردنی نەوتی هەرێم یەکلایی بکرێتەوە، سەرەتاش دەبێت رێککەوتنی سێ قۆڵی بکرێت، بەمەش حکومەتى ماوەبەسەرچوو هیچ بیانوویەکی نامێنێت تا نەوت رادەست نەکات، چاوگێکیش لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان نەوتییەکان و هیوادارن ئەمجارە هیچ لایەنێک گرفت بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دروست نەکات.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە رێککەوتنى سێ قۆڵى لەنێوان هەرێم و عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان واژۆ بکرێت و چاوگێکوەزارەتی نەوتیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبێت راستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنى رێککەوتنەکە دەکرێت و نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بازاڕەکانى جیهان هەناردە دەکرێت.

باس لەوەشکراوە، کۆمپانیا نەوتییەکان کۆبونەوەتەوە و رەزامەندییان لەسەر تێبینییەکانی بەغدا داوە، پاشان رەزامەندى خۆیان لەسەر رێککەوتنەکە دەربڕیوە.

وەزارەتی نەوت دەشڵێت، کۆمپانیا نەوتییەکان پێداگری دەکەن لەسەر بوونی گەرەنتییەکی یاسایی بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، ئەم رێککەوتنە سێ قۆڵییەش وەڵامێکە بۆ ئەو داواکارییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەری سەرەکی کێشەی مووچەی هەرێم دەکات، دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکەش تیمێکی پسپۆڕ پێداچوونەوە بۆ گرێبەستی کۆمپانیاکان دەکات، کە تیایدا هاتووە رۆژانە ٥٠ بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم تۆماردەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێش هەموو هەڵبژاردنێک هەریم باسی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات و دوای هەڵبژاردن پاشگەز دەبێتەوە و هێستا بە کرداری، نەوتی رادەستی عێراق نەکردووە و چارەنووسی مووچەی مانگی حەوت و هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نادیارە.













گەلەری