PM:02:17:21/09/2025
376 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە سامانە سرووشتییەکانی هەرێم بە ئێن ئار تی وت، ئامادەکاری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردووە و لە سێ رۆژی رابردوودا بەشێک لە کۆگاکانی نەوت شۆردراون و ئامادەکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، هەموو کۆمپانیاکان ئاگادار کراوەنتەوە لەوەی بەم نزیکانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایگەیاند پاڵاوگەی کار لە رۆژی پینج شەممەوە دەستی کردووە بە شوشتنی کۆگاکان و ئامادەکاریییەکان.
ئەمەش لە
کاتێکدایە سێشەممە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی
بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە و خۆیان ئامادەن بۆ
وەرگرتنی نەوتەکە.