سەردێڕ:

لێدوانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە

PM:01:21:14/02/2022

11236 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئازادبوونی پێکهاتەی کوردە لەسەر کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەمەرجێک هەموو هێزە سیاسییەکان لەسەری یەک دەنگبن.


ئەمڕۆ دووشەممە، زەرغام مالیکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا (کە بەشێکن لە چوارچێوەی هەماهەنگی) رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی بەرامبەر هیچ کاندیدێک هێڵی سووری نییە کە لەلایەن کوردەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشان بکرێت.
ئاشکراشیکرد، تاکە مەرجیان ئەوەیە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی کورد، لەسەر ئەو کاندیدە یەکدەنگ بن و قبوڵیان بێت.
لەبارەی دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ئاماژەی بەوەدا، دۆخەکە پارتی خستە هەڵوێستێکی قورسەوە و پێویستە بگەڕێتەوە بۆ لای یەکێتی کە هاوبەشییەتی و لەسەر کاندیدێک رێکبکەون.
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر دۆسیەی دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە کۆدەبێتەوە و پێدەچێت بڕیاری نوێ دەربکات.
بەگوێرەی بەدواداچونی ئێن ئاڕ تی، پارتی کاندیدی دیکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردووە و یەکێتیش بەرهەم ساڵح و نەوەی نوێ رێبوار ئەورەحمان کاندیدیانن. 












گەلەری