چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ سێشەممە موچەی مانگی ١ی ٢٠٢٢ی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ سێشەممە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٢ موچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ مانگی ١ی ٢٠٢٢ دابەشدەکرێت.
پێشتریش، چاوگەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد ئەمڕۆ موچەی
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان دابەش دەکرێت.
موچەی ئەم مانگە هاوشێوەی مانگی رابردوو سستییەکی زۆری بەخۆوە
بینیوە و مانگی رابردووش، لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش چەند جارێک بەبیانووی
نەبوونی پارەوە لە بانکەکان لیژنەکانی وەرگرتنی موچەیان گەڕاندووەتەوە و دابەشکردنی
موچە راگیراوە.
نهبوونى پارهى پێویست له بانكهكانى سنورى ئهم دوو
پارێزگایه، بۆ نهگهڕاندنهوهى داهاتى ناوخۆى ئهم سنوره دەگەڕێنرێتەوە، بهڵام
وەک باس دەکرێت لە پاڵ ئەمانەشدا ململانێکانى پارتى و یەکێتى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک
کۆمار كاریگهرى لهسهر دروستبوونى ئەم دۆخە کردووە.
داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار،
لەکاتێکدا تەواوی موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام
حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە
دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.
هێرش قادر - هەولێر