لە سنوری قەزای قەڵادزێ بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوەوە منداڵێکی پێنج مانگ گیانی لەدەستدا.
ماوەی پێنج رۆژە شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لە سنوری قەزای قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، نزیکەی ٧٠٠ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
سابر عەبدوڵا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەکەوە منداڵێکی تەمەن
پێنج مانگ گیانی لەدەستداوە، هاوکات، پێنج کەسی دیکە لە ئەندامانی خێزانی منداڵەکە
توشی هەمان نەخۆشی بوون.
لەوبارەیەوە، ئازاد
ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەند پشکنینێیان بۆ
ئەو کەسانە کردووە کە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و ئەنجامی پشکنینەکان بۆ
سلێمانی و بەغدا دەنێرن و دواتر چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن.
لە ماوەی کەمتر
لە هەفتەیەکدا، لە قەڵادزێ ٧٠٠ کەس بەهۆى
نەخۆشى سکچوونەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون ئەگەرچی چەندین پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی
نەخۆشیەکە و هۆکارەکەی ئەنجامدراون، بەڵام تائێستا هۆکارى سەرەکى بڵاوبوونەوەى
سکچونەکە ئاشکرا نەکراوە.
لەبارەی ئەو
گومانانەی لەسەر ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دروستبوون فەرمانگەی ئاوی شارەکە لە روونکردنەوەیەدا
دڵنیایی هاوڵاتیانی کردەوە کە ئاوەکە پاکە و هیچ مەترسییەکى لەسەر نییە.
وێنەی ئەو منداڵە پێنج مانگەی کە گیانی لەدەستداوە:
