سەردێڕ:

بۆ بە دووربوون لە جەڵتەی دڵ لەم کارانە دووربکەونەوە

PM:06:17:04/02/2022

10884 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرایانکردووە، خووەکانی رۆژانە هۆکارێکن بۆ زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ، لە باوترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ئارەقکردنەوەی توند و ئازاری توند لەسەر سنگە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێکسپرێسی بەریتانی پەیڕەوکردنی خووی ناتەندروست ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی دڵ زیاد دەکات، لە باوترین خووە هەڵەکانیش:

یەکەم: دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولییەکان و خواردنەوە گازییەکان.

دووەم: دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە وزە بەخشەکان.

سێیەم: دوورکەوتنەو لە جگەرەکێشان.

چوارەم: دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و سوێر و شیرین.

بۆ بە دووربوون لە جەڵتەی دڵ ڕۆژانە ئەم کارانە بکە:

یەکەم: هاوسەنگکردن و چاودێریکردنی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ.

دووەم: وەرزشکردنی رۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.

سێیەم: پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست و بێ چەوری.

چوارەم: گرنگیدان بە خواردنی سەوزە و میوە و چەرەسات.













گەلەری