سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و لە ناوەڕاستی شەقامێکی هەولێردا دەسوڕێت

PM:01:41:04/02/2022

19228 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو لەسەر رێگای هەولێر-کەسنەزان ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و لەناوەڕاستی شەقامەکەدا دەسوڕێت و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی وەستاودا دەکێشێت، کە بەهۆیەوە دوو کەسیش برینداربوو.


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "کاتژمێر ١١ و ٣٠ خەلوکەی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای هەولێر-کەسنەزان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێمی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی کۆنترۆڵی لەدەستدا."

ئەوەش هاتووە، "کاتێک هەوڵیدا خۆی بەدوور بگرێت لەخۆکێشان بەئۆتۆمبێلێکی پێش خۆی، لەئەنجامدا بۆلای ڕاستی شەقام ڕۆیشت و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی پارککراودا."

فازڵ حاجی نووسیویشییەتی، "لەسەرەئەنجامی ڕووداوەکەش شۆفێر و سەرنشینەکەی زامدار بوون و زیانیش بەدوو ئۆتۆمبێل گەیشتووە"، فازڵ حاجی دەڵێت، "ئەو ڕووداوە ئەگەر سەیرێکی بکەین پێمان دەڵێت کەپەلەکردن و زۆر نزیکبوونەوە لە ئۆتۆمبێلەکانی پێشمان بۆ هەمیشە ئەگەری کارەساتی لێدەکەوێتەوە."













گەلەری