نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناردنی۲۰۰ ملیار دیناری ئەم مانگە بۆ هەرێم دەنێردرێت و بابەتی راگرتنی دوورە لە راستییەوە.
فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی ۲۰۰ ملیارەکە دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
راگرتنی ناردنی ۲۰۰ ملیارەکە دوورە لە راستییەوە و بەردەوام دەبێت تا کاتی رێککەوتن لەسەر
بودجەی ساڵی ۲۰۲۲ لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
رۆژی چوارشەممە،
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەرچەندە
گرفتی ژمێریاری دێتە پێش، بەڵام هاتنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام دەبێت، وتیشی، ٢٠٠ ملیارەکە
سولفەیە و تەعبیر لە پشکی هەرێم ناکات.
داهاتی حکومەتی
هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی
بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە
و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.