وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق رایگەیاند، دەست دەکەنەوە بە پێدانى هەشت ملیۆن دینار بە هاوڵاتیانی بێکار وەک قەرزى بچووک.
نەجم عیقابی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە پێدانی قەرزی بچوک بەو گەنجانەی کە بێکارن و تا ئێستاش زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لەو پرۆژەیە سودمەندبوون.
وتیشی، تاوەکو ئێستا
نزیکەی ٢٢٤ هەزار کەس بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە لەڕێگای ئەلکترۆنییەوە ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
باسى لەوەشکرد،
هاوڵاتیان دەتوانن ئەو قەرزە بە ماوەی پێنج ساڵ بدەنەوە، چونکە ئامانج لە پێدانی قەرزەکە
وەک سترتیژییەکە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی لە وڵاتدا.
ئەوەشى خستەڕوو،هەندێک
لە قەرزەکانیان دەگاتە ٢٠ ملیۆن دینار، کە ئەوەیان تایبەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەیانەوێت
پرۆژەیەک دابمەزرێنن و خەڵکى دیکە بخەنەسەر کار.
هەر لەم هەفتەیەدا
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، بەمزووانە دەستدەکەنەوە بە پێدانى قەرز بە جوتیاران.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لەساڵی ٢٠١٤ەوە حکومەتی هەریم سەرجەم پێشینە و قەرزەکانی بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران
و کاسبکاران ڕاگرتووە.