هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی رەیانی پێنج ساڵ؛ منداڵە مەغریبییەکەی کەوتبووە ناو بیرێکی ٦٠ مەتر قوڵ بەردەوامە بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن، و رزگارکردنی منداڵەکە نزیکە.
عەبدولهادی تەمرانی بەرپرسی بەشی کاروباری گشتی پارێزگای شاشۆن رایگەیاند، هێزەکانی فریاکەوتن زۆر بە ئاگاییانەوە زەویەکە هەڵدەکۆڵن لە ترسی داڕمانی زەوی و تیمەکانی بەرگری مەدەنی ئۆکسجین و ئاویان بۆ منداڵەکە دابینکردووە.
هاوکات، میدیاکانی
مەغریب بڵاویانکردووەتەوە، سوپای شاهانەی مەغریب هەلیکۆپتەرێکی پزیشکی ئامادەکردووە
بۆ ئەوەی منداڵەکە بباتە نەخۆشخانەیەکی نزیک کاتێک لە بیرەکە دەردەهێنرێت.
لایخۆشییەوە مستەفا
بایتاس وتەبێژی حکومەتی مەغریب لە کاتی کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند،
" نزیکین لە رزگارکردنی رەیان."
هەر لە کۆنفرانسەکەدا
مستەفا بایتاس ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو پێداویستییە پزیشکییەکان ئامادەکراون بۆ دڵنیابوون
لە تەندروستی رەیان و وتیشی هەوڵەکانی رزگارکردنی رەیان توشی ئاستەنگی زۆر هاتووە
بەهۆی سروشتی شێداری زەوی دەوروبەری ئەو چاڵەی رەیانی تێدایە و کۆبوونەوەی بەشێکی
زۆری هاوڵاتیان لە دەوروبەری چاڵەکە بۆ هاوکاری هیزەکانی فریاگوزاری.

نزیک بوونەوەی هەوڵەکانی
هێزە فریاگوزارییەکانی مەغریب لە رزگارکردنی رەیان دوای ئەوە دێت، رۆژی چوارشەمە
ئاژانسە هەواڵییەکانی مەغریب بڵاویان کردەوە، رەیانی تەمەن پێنج ساڵ کەوتووەتە ناو
بیرێکەوە و هەوڵەکانی دەرهێنانی لە بیرەکەدا بووە جێگەی باس و خواس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
و بەشێکی زۆر لە کەسایەتییە ناودارەکانی مەغریب و وڵاتانی عەرەبی داوای چڕکردنەوەی
هەوڵەکانی حکومەتیان کرد بۆ رزگارکردنی رەیان.