سەردێڕ:

جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

AM:08:01:04/02/2022

6388 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هه‌ینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٩١دۆلار و ٥٥سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و ٣٤ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٩٠دۆلار و ٨٧سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش دوو دۆلار و ٩٣ سەنت بەرزبووەتەوە.
لەگەڵ زیادبوونی گرژیەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا، بەراورد بە حەوت ساڵی رابردوو، بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد. 
پێشتر، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە پلانیاندایە سزا بەسەر روسیادا بسەپێنن لە ئەگەری نەوەستاندنی جموجوڵەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.
هاوکات، سەرکردەکانی رۆژئاوا ئامادەکاری سەربازی چریان کردووەتەوە و پلانیان بۆ پاراستنی ئەوروپا لە قەیرانی وزە هەیە.












گەلەری