سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:10:44:11/01/2022

4016 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٣ دولار و ٦٣ سەنتی تێپەڕاند کە ئەمەش بەرزترین ئاستییەتی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا.


بەیانی ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە بەیانی یەک بەرمیل دوو دۆلار و ٣٩ سەنت بەرزبووەتەوە.

ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش دوو دۆلار و ٢٤ سەنت بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا، بەراورد بە ساڵی رابردوو خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری