سەردێڕ:

دوو سەرکردەی شیعی بوونی نێوەندگیرییەک لەنێوان "چوارچێوەی هەماهەنگی" و "رەوتی سەدر" ئاشکرا دەکەن

PM:03:28:11/01/2022

5044 جار خوێندراوەتەوە

هەریەک لە جاسم ئەلبیاتی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا و موحەمەد سەیهود لە (چوارچێوەی هەماهەنگی) هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ رێککەوتنی "چوارچێوەی هەماهەنگی" و "رەوتی سەدر" ئاشکرا دەکەن.


جاسم ئەلبیاتی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند:" هەوڵێکی نێوەندگیری هەیە بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان "چوارچێوەی هەماهەنگی" و "رەوتی سەدر" پێش پێکهێنانی حکومەت، لەپێناو گەڕاندنەوەی یەکێتی ناو ماڵی شیعە.

ئەلبیاتی ئەوەشیخستەڕوو "هەر حکومەتێك کە ماڵی شیعە نیوەی کەمتری پێکبهێنێت، زۆر بەردەوام نابێت."

لەلایەکی دیکەوە موحەمەد سەیهود لە (چوارچێوەی هەماهەنگی)، هەوڵەکانی پشتراستکردەوەو ئاماژەی بەوەدا کە "ئەوەی لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا روویدا پلانێکی گەورە بوو ئامانج لێی پەرتەوازەکردنی ماڵی شیعەیە".

وتیشی، "لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ئێستا چەند قەیرانێک لە نێوان پێکهاتە شیعەکاندا روویداوە، بەڵام نێوەدنگیریی کەسە رۆشنبیرەکانی شیعە

کۆتایی بەو هەموو قەیرانانە هێناوە."













گەلەری