نافیه جاز ته‌مه‌ن ٧٧ ساڵ كه له شارۆچكه‌ی یه‌دیسوی بینگۆلی تورکیا ده‌ژی، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و خه‌ونه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بینیویه‌تی، ٦٧ ساڵه جلی سور له‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌و ژنه كه خاوه‌نی ١١ منداڵ و ٢٣ نه‌وه‌یه، كاتێك ته‌مه‌نی ١٠ ساڵان بووه، پیاوێكی پیری ریشن هاتووه‌ته خه‌ونی و پێی وتووه تا ده‌مریت ره‌نگی سور بپۆشه.
جاز كه كه‌وتووه‌ته
ژێر كاریگه‌ریی خه‌ونه‌كه، له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا جلوبه‌رگی سور له‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌و كه ژیانی
به ره‌نگی سور نه‌خشاندووه، هه‌ر له بلوزه‌كه‌ی تا گۆره‌وییه‌كانی، له ته‌نوره‌كه‌ی
تا پێڵاوه‌كانی، هه‌مووی سورن و له پۆشاكه‌كانیدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ره‌نگه نابێت.
نافیه جاز له
ناوچه‌كه به ژنه سورپۆشه‌كه ناسراوه و سوریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ته‌مه‌نی
سور بپۆشێت.
ئەو ژنە دەڵێت،
ناتوانێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری پۆشاكه سووره‌كانی ببێت و گوتی:
"له خه‌ونمدا باپیره‌یه‌كی ریشدار پێی گوتم كه تا مردن پۆشاكی سور بپۆشم.
منیش كه پێی وتم له‌به‌رم كرد."
ئەو دەشڵێت،
"له‌وه‌تی بیرم دێت سور ده‌پۆشم. باپیریشم جلوبه‌رگی سوری بۆ ده‌هێنام. له
نه‌شته‌رگه‌ریش پێم گوتن جلوبه‌رگی سورم بۆ بهێنن، ئه‌گه‌ر نا نه‌شته‌رگه‌ی ناكه‌م.
سور بووه به به‌شێك له ژیانم."
تەنانەت ئەو
دەڵێت، "دەمەوێت کە مردم کفنەکەشم سور بێت."
هـ.ئـ