سەردێڕ:

ئەو میوەیەی لە جەڵتەی دڵ و مێشک دەتپارێزێت

AM:08:45:11/01/2022

33552 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانستی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی رۆژانە خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە ترێ، لە مەترسی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و جەڵتەی مێشک ودڵ دەتپارێزێت.


بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلوسی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کۆمەڵێک بەشداربوو کردووە کە رۆژانە بڕی ٤٦ گرام لە گوشراوی ترێیان پێدراوە؛ بە تكڕایی دەکاتە دوو بۆڵی مامناوەند لە ترێ، لە دوای لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە، ئاستی بەکتریای سودبەخش لە گەدە و ریخۆڵەیاندا زیادبووە، کە گرنگە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی لەش.

چاوبینگ لی توێژەر و مامسۆتای بەشی پزیشکی لە زانکۆکە ئاماژەی بەوەکردووە، توێژینەوەکە گرنگی ترێی دەرخستووە بۆ تەندروستیی جەستە بە گشتیی، لە دیارترین سوودەکانی دڵ و مێشک بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

بەشداربووەکان بۆ ماوەی چورا هەفتە ترێیان خواردووە، دەرکەوتووە ئاستی بەکتریای ئاکرمانسیا کە جۆرە بەکتریایەکی سوودبەخشە لە گەدە و ریخۆڵەدا زیادیکردووە، ئەم بەکتریایە رۆڵی هەیە لە تواندنەوەی گلوکۆز و سوتانی چەوری و پاراستنی ناوپۆشی ریخۆڵەکان.

بەپێی توێژەران، ترێ رێژی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا دادەبەزێنێت، بە جۆرێک ڕێژەی لە ٪٦.١ کۆلیسترۆڵی گورچیلەکان و ٪٥.٩ کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو جەستە کەمدەکاتەوە، ترێ بۆ تەندروستیی دڵ و مێشک و ریخۆڵەکانیش بە سوودە و لە جەڵتەی مێشک و نۆبەی دڵ دەیپارێزێت.

ئ.ل














گەلەری