سەردێڕ:

دوو جێگرەوەکەی مەشهەدانی رەتیدەکەنەوە دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبەرن

PM:05:46:09/01/2022

4848 جار خوێندراوەتەوە

دوو بە تەمەنترین کاندید دوای مەحمود مەشهەدانی رەتیانکردەوە ببنە سەرۆکی کاتی پەرلەمانی عێراق.


هەردوو پەرلەمانتاری بەتەمەن (عامر حسێن و خالید دەراجی) رەتیانکردەوە لە جێگەی مەحمود مەشهەدانی وەکو سەرۆکی کاتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکە بەڕێوەببەن.

کەمێک لەمەوبەر، لە دانیشتنی پەرلەماندا بەهۆی پرسی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانەوە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر چوونە سەر سەکۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان و مەحمود مەشهەدانی کە دانیشتنەکەی بەڕێوەدەبرد لە هۆش خۆی چوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی رابردوو، رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بە بەدەستهێنانی ٧٣ کورسی بووەتە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە.

لە دوای ئەوەیش، هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی ٣٧ کورسی، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی ٣٣ کورسی، هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری ١٧ کورسی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر ١٤ کورسییان بەدەستهێناوە.

لە ناو هێزە کوردییەکانیشدا، پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ٣١ کورسی، یەکێتیی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ١٨ کورسییان بەدەستهێناوە.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ جوڵانەوەی ئیمتیداد و چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆدا ١٤ی كانونی یەكەمی ٢٠٢١ دا، هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک"یان بەسەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید پێکهێنا، کە خاوەنی ٢٨ کورسی پەرلەمانییە.













گەلەری