سەردێڕ:

ئایا دەرگای دۆزەخ دادەخرێتەوە؟

PM:02:36:09/01/2022

14924 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تورکمانستان بڕیاریدا رێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ داخستنی ئەو چاڵەی کە بە دەرگای دۆزەخ ناوی دەرکردووە و ماوەی ٥٠ ساڵە دەسوتێت، بۆ ئەوەی زیان بە خەڵک و ژینگە نەگەیەنێت.


قوربان باقلی قوربی محەمەدوف سەرۆکی تورکمانستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاریدا بە داخستنی ئەو چاڵەی کە تێیدا غازی سروشتی بەھەدەر دەچێت و زیان بە خەڵک و ژینگە دەگەیەنێت.
لە کۆبونەوەکەدا، داوای لە بەرپرسی کەرتی نەوت و غاز و وزەی وڵاتەکەشی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ زاناکان و پسپۆڕانی بیانیدا رێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو سەرچاوەی وزەیەی لە چاڵەکەدا دەسوتێت.
دەرگای دۆزەخ ئەو چاڵەیە کە دەکەوێتە بیابانەکانی کاراکوم و ئەو دەستەواژەیە بۆ پێناسەکردنی ئەو چاڵە بەکاردەھێندرێت کە ماوەی ٥٠ ساڵە بە بەردەوامی دەسوتێت و ٢٧٠ کیلۆمەتر لە پایتەخەتەوە دوورە و بە تیشکدانەوەی کاراکوم ناودەبرێت، بەڵام لە ناو خەڵکیدا بە دەرگای دۆزەخ ناسراوە.
پانی چاڵەکە ٦٠ مەترە و لەئەنجامی داڕۆچوونی زەوییەوە لە ساڵی ١٩٧١ دا دروستبووە، سەرەتا زانایان پێشبینییان دەکرد کە زوو دەکوژێتەوە بەڵام ماوەی ٥٠ ساڵە بە بەردەوامی دەسوتێت و بووە بە یەکێک لە شوێنە نامۆکان لە جیھاندا.
پێشتر لە ساڵی ٢٠١٠دا محەمەدۆف فرمانی داخستنی دەرگای دۆزەخی دەرکردبوو، بەڵام فرمانەکە جێبەجێ نەکرا.












گەلەری