سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی دیکەی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە

PM:01:20:09/01/2022

12068 جار خوێندراوەتەوە

ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و کاندیدی سەرکەوتووی پەرلەمانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی پەرلەمان پێشکەشی ئەمیندارێتی گشتی پەرلەمان کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەسعەد عیدانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق پێشکەشی ئەمیندارێتی گشتی پەرلەمان کرد.

لە دەست لەکارکێشانەوەکەیدا هاتووە، "لێرەوە رایدەگەیەنم دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق پێشکەش دەکەم، هیچ رێگرێکی یاساییش نییە نزیکترین کاندید لە بازنەی هەڵبژاردن ببێتە جێگرەوەم."

هەر ئەمڕۆ، پێش بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە گوێرەی نامەیەکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتی پەرلەمانی کردووە، "ئەحمەد حەمید ئەلعەلوانی" دەچێتە جێگەی "عەلی فەرحان" دوای ئەوەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی پەرلەمان پێشکەشکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت کە لە میانەیدا ئەندامانی نوێی پەرلەمان کە ژمارەیان ٣٢٩ ئەندامە سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتر دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ھەردوو جێگرەکەی دەکرێتەوە.













گەلەری