سەردێڕ:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: ئاگامان لە داهاتی نەوت نییە

AM:09:57:09/01/2022

2532 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ناشەفافی زۆرهەیە، تا ئێستا پەرلەمان نازانێت داهاتی نەوت چەندە.


سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، ئەرکی حکومەتە کە هەموو ساڵێک بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبێت لە مانگی نیسان ژمێرەی کۆتایی بنێرێت لە مانگی تشرینی یەکەمدا پڕۆژە یاسا بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستا پەرلەمان نایەوێت ئەو فشارە لە حکومەت بکات، لە کاتێکدا ناشەفافی زۆرهەیە، تا ئێستا پەرلەمان نازانێت داهاتی نەوت چەندە.

سەرکۆ یونس شارەزای ئابوری بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، حکومەت چەندین هۆکاری هەبووە بۆ ئەوەی بودجە نەنێرێت لەوانە شەڕی داعش، هاتن و بڕینی بەشێک لە بودجەکەی لە بەغداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، نەبوونی یاسای بودجەش کاریگەریە خراپەکانی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا رەنگی داوەتەوە، ئێستا ئەرکی حکومەت لە دابینکردنی مووچەدا رەنگی بچوکراوەتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت ساڵە پڕۆژە یاسایی بودجەی نەناردووەتە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی، ئەمەش وای کردووە بڕ و قەبارەی راستەقینەی ئەو داهاتە نەوتی و نانەوتییانەی دەست حکومەتی هەرێم دەکەون بە ناروونی بمێننەوە، سەرەڕای ئەوەی نەبوی پرۆژە یاسای بودجە زیانێکی گەورەی بەسەرجەم کەرت و سێکتەرەکان گەیاندووە، بەڵام حکومەت کەمتەرخەمی دەکات لە ئامادەکرنی پرۆژە یاساکە و ناردنی بۆ پەرلەمان. هەروەها، ئەگەرچی لە دەسەڵاتی پەرلەماندا هەیە کە متمانە لە حکومەت وەربگرێتەوە لە کاتی جێبەجێ نەکردنی ئەرکانیدا بە باشی، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان دەڵێن، فراکسیۆنەکانی پەرلەمان یەک دەنگ نین لەسەر ئەم پرسە و زۆرجاریش پەرلەمان بەهۆی بەهێزی سێبەری حیزبەکان لە سەری، دەسەڵاتەکانی سنوردارە و حیزب کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی هەیە، بەڵام هەموو فشارێکی مەدەنی لەو رووە بە گرنگ دەزانن.













گەلەری