AM:01:10:26/08/2026
600 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کرد، مووچەی فەرمانبەران زامنکراوە و دڵنیایشی دا کە هیچ نییەتێک نییە بۆ ئەوەی مووچە ٤٥ رۆژ جارێک دابەشبکرێت.
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایانی ئابووری رایگەیاند، کۆی تێچووی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران لە وڵاتدا دەگاتە نزیکەی حەوت ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار.
سەبارەت بە دۆسیەی باج لە عێراق، وەزیری دارایی روونیکردەوە کە وەزارەتەکەیان چاوی لەسەر نزیکەی سێ هەزار و ٨٠٠ گەورە باجدەرە، بەڵام لەو ژمارەیە تەنیا نزیکەی هەزار و ٣٠٠ باجدەر پابەندن بە پێدانی باجەکانیان؛ هەربۆیە پلانیان هەیە لە رێگەی بەکارهێنانی سیستەمی ژمارەی باجەوە بنکەی باجدان فراوانتر بکەن و بەسەر دوو بەشدا دابەشیان بکەن تاوەکو رێگری لە خۆدزینەوە لە باج بکرێت.
وتیشی، عێراق هەوڵدەدات لەڕێگەی بۆری نەوتی سعودیە- کوەیتەوە نەوت هەناردە بکات کە بۆرییەکە بەدەریای سووردا تێدەپەڕێت و توانای گواستنەوەی تا دوو ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە لەڕۆژێکدا.