PM:04:37:24/08/2026
12144 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکات و دەڵێت، دوا مۆڵەت بۆ دروستکردنی "هەژماری من" نزیک بووەتەوە و ئەوانەی ئەنجامی نەدەن مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بۆ جاری چوارەم ئاگاداری کەسوکاری شەهیدان دەکرێتەوە، کە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ وارسی شەهیدان تا ئێستا پرۆسەی دروستکردنی "هەژماری من"یان ئەنجام نەداوە، داوا دەکرێت ئەو کەسانە زۆر بە پەلە سەردانی بانکەکان و لیژنەکانی تایبەت بەو هەژمارە بکەن بە مەبەستی بەبانککردنی مووچەکانیان.
لە ئاگادارییەکەدا
هاتووە، دوا مۆڵەت بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هەژماری من رۆژی ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، دەبێت، هەر
کەسێک تا ئەو بەروارە هەژمارەکەی دروست نەکردبێت، گرفتی بۆ دروست دەبێت و مووچەکەی
بۆ خەرج ناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی جەخت دەکاتەوە، کە پێویستە ئەو وارسانە زۆر
بە خێرایی رێکارەکان تەواو بکەن بۆ ئەوەی مافی مووچەی مانگانەیان نەکەوێتە مەترسییەوە
و بەبێ گرفت لە بانکەکان مووچەکانیان وەربگرن.