جەستە چۆن دەگۆڕێت کاتێک بۆ ماوەی مانگێکی تەواو شەکر ناخۆیت؟، لەوانەیە وەک بڕیارێکی سادەی خۆراکی دەرکەوێت،بەڵام کەمکردنەوەی شەکر، زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە ناو جەستەدا روودەدات، کە لە مێشک و ئارەزووی خواردنەوە دەست پێدەکات، تا بۆ ئاستی وزە، ڕێکخستنی شەکری خوێن، و تەندروستی دڵ و جگەر.
بەپێی ڕاوێژی پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراکی، ڕەنگە گۆڕانکارییەکە دەستبەجێ نەبێت، بەڵام لە ڕۆژانی سەرەتاوە دەستپێدەکات، کاتێک جەستە دەست دەکات بە ڕێکخستنەوەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ وزە و ئارەزووی خواردن و ئاستی گلوکۆز لە خوێنەدا.
مەبەست لێرەدا وازهێنان نییە لە هەموو
جۆرە شەکرێک، چونکە جەستە پێویستی بە گلوکۆز هەیە وەک سەرچاوەیەک بۆ وزە، هەروەها
شەکری سروشتی کە لە میوە و شیردا هەیە جیاوازە لە شەکری زیادکراو کە لە بەرهەمە
ئامادەکراوەکاندا هەیە.
پسپۆڕانی خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن کە
کاریگەری کەمکردنەوەی شەکر لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت بەپێی تەمەن، کێش،
چالاکی جەستەیی، دۆخی تەندروستی و سیستەمی خۆراکی بە گشتی.
لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، ڕەنگە هەندێک کەس
تێبینی باشتربوون لە چەند پێوەرێکی پەیوەندیدار بە تەندروستی بکەن، بەتایبەتی
ئەگەر کەمکردنەوەی شەکر بەشێک بێت لە شێوازێکی خۆراکی هاوسەنگ، لەوانە:
١.باشتربوونی وەڵامدانەوەی
ئەنسۆلین،کەمکردنەوەی شەکر دەکرێت یارمەتی هەندێک کەس بدات لە باشترکردنی
ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.
٢. کەمکردنەوەی کالۆری و یارمەتیدان
لە کۆنتڕۆڵکردنی کێش.
٣. باشتربوونی تەندروستی جگەر.
٤. کاریگەری ئەرێنی لەسەر پێست دروست
دەکات.
٥. باشتربوونی هەرس و کەمکردنەوەی
ئاوسان.
٦. باشتربوونی خەو، بەهۆی دابەزینی
گۆڕانکارییەکانی وزە لە درێژایی شەوەکەدا.
٧. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی
دڵ کەمدەکاتەوە.