PM:09:11:21/08/2026
4052 جار خوێندراوەتەوە
بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە پۆندی زانکۆ لەسەر ڕێگەی کەسنەزان لە شاری هەولێر، لە کاتی مەلەکردن خنکا.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەریی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڕووداوەکە کاتژمێر ٥:١٣ـی ئێوارەی بووە و تەمەنی ١٥ ساڵە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانی ژێرئاوی خەبات لە شوێنی ڕووداوەکە سەرقاڵی گەڕانن
بەدوای تەرمەکەیدا و پرۆسەی گەڕان و پشکنین تا کاتی دۆزینەوەی بەردەوام دەبێت.