سەردێڕ:

یەکێتی و نەوەی نوێ داوایەکی پارتییان ڕەتکردەوە

PM:02:29:25/08/2026

1376 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەریەک لە یەکێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بە فەرمی داوایەکی پارتییان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی و تاکلایەنە سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕەتکردووەتەوە.


لە کاتێکدا کە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەهۆی ویستی پارتی بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەموو پۆستە سیادییەکانی حکومەت گەیشتووەتە بنبەست.

ئێن ئاڕ تی زانیوییەتی، دوایین هەوڵی ئەو حزبە بۆ دانووستانی تاکلایەنە لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ شکستی هێناوە و هەر یەک لەو دوو حزبە رەتیان کردووەتەوە کە بە جیا لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستادا تێپەڕ دەبێت، تا ئێستا پەرلەمان کارا نەکراوە و هیچ ئاسۆیەکیش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دیار نییە.















گەلەری