سەردێڕ:

سلێمانی؛ لەکاتی کارکردندا ئەندازیارێک گیانی لەدەستدا و چوار کرێکاریش برینداربوون

PM:06:17:23/08/2026

6836 جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیارێك و چەند کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کەوتنە ناو چاڵێك، بەهۆی رووداوكە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا گەنجێکی تەمەن ٣١ ساڵ کە خەڵکی دەربەندیخانە گیانی لەدەستداوە.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریندارەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە چوار کەس لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون یەکێکیان باری تەندروستیی جێگیرە و سێ بریندارەکەی دیکە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار کراون و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
















گەلەری