PM:01:04:24/08/2026
8044 جار خوێندراوەتەوە
چەند رۆژێکە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ لە هەرێمی کوردستان گەیشتە یەک ملیۆن دینار. هاوکات نرخی زیویش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نۆ دۆلار بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەکی بە ٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ـیش بە ملیۆنێک دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت؛ هەروەها عەیاری ٢٢ بە ملیۆنێک و ٤٧ هەزار دینارە".
هەر ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٨٥٧ هەزار
دینار و عەیار ١٤ بە ٦٦٦ هەزار دینارە، عەیاری ١٢ بە ٥٧٢ هەزار دینارە و عەیار ٩
مسقاڵێکی بە ٤٢٩ هەزار دینارە.
هەروەها نرخی
ئۆنسەیەك زیو گەیشتووەتە ٦٩ دۆلار بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نۆ دۆلار
بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت بگاتە سەرووی ٨٠ دۆلاریش.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ
نرخەکە لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە زیاتر لە سێ مانگی
رابردوودا، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار، هەروەها سەرنجەکان چوونەتە سەر
داتاکانی هەڵاوسانی ئەمریکا و ئەو وتارەی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەلایەن
کێڤن وارش، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتەوە پێشکێش بکرێت.