PM:07:58:25/08/2026
624 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بە ئەنجامگەیشتنی پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" دەرگای قۆناغێکی نوێ بەڕووی گەلی وڵاتەکەیدا دەکرێتەوە و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئابووری، بەرزبوونەوەی خۆشگوزەرانی و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بەتایبەت عێراق و سوریا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە یادی جەنگی مەلازگرد لە ئەخلاتی سەر بە پارێزگای بەدلیس، بە ئامادەبوونی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و چەندین سەرکردەی دیکەی سیاسی، تیشکی خستە سەر پێگەی مێژوویی ناوچەکە و ڕایگەیاند، ئەخلات دەروازەی چوونەژوورەوەی ئەنادۆڵ و ناوەندی زانست و پێکەوەژیانی تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سوننە بووە بە درێژایی مێژوو.
سەرۆک کۆماری
تورکیا لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕووبەڕووی ئەو لایەنانە بووەوە کە بە وتەی ئەو لە
تیرۆر و ناسەقامگیری سوودمەند دەبن و وتی، "چیتان لە دەست دێت بیکەن، ناتوانن
لە ڕێگەکەمان پاشگەزمان بکەنەوە و ڕێگری لە ئامێزگرتنی برایانەی تورک و کورد و عەرەب
بکەن. ئێمە ئاگاداری ئەو دەستە پیسانەین کە ئارامی ناوچەکە و برایەتی گەلەکەمان دەکەنە
ئامانج، بەڵام بازرگانانی خوێن و هەلپەرستانی تیرۆر لەگەڵ جینۆسایدکاران دەدۆڕێن."
لە کۆتایی وتارەکەیدا،
ئەردۆغان دووپاتی کردەوە کە سەردەمی تورکیای بەهێز دەستی پێکردووە و بنیاتنانی
"سەدەی تورکیا" لە برەودایە، براوەی سەرەکیش بەرەی مرۆڤایەتی، برایەتی،
ئاشتی و سەقامگیری دەبێت بە تەواوی ٨٦ ملیۆن هاووڵاتیی وڵاتەکەیەوە.