لە میانی
کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران بڕیاری دا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ناسنامەی
نیشتمانیی یەکگرتوو (البطاقة الوطنية الموحدة) بکرێتە بنەما بۆ دەنگدان.
هەروەها زەیدی
جەختی کردەوە کە بەکارهێنانی ئەم ناسنامەیە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان لە
کاتی دەنگدان و وردیی داتاکان و شەفافییەتی پڕۆسەکەش بەهێزتر دەکات.
هاوکات لە
کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ستایشی کارەکانی کۆمیسیۆنی کرد لە هەڵبژاردنەکانی
ڕابردوودا و داوای کرد بە هەمان شێوە و بە ئامادەکاریی پێشوەختە پێشوازی لە
هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن.
وتیشی،
پاراستنی دەنگی هاوڵاتی وەک پاراستنی پاشەڕۆژی وایە، چونکە هەر کەسێک خاوەنی دەنگی
خۆی بێت، خاوەنی پاشەڕۆژی خۆیەتی.
عەلی زەیدی
وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد کە هەموو داتا و زانیارییە پێویستەکان بخەنە بەردەم
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی بە زووترین کات پێداویستییە تەکنیکی و
کارگێڕییەکان بۆ کارکردن بە ناسنامەی نیشتمانی تەواو بکرێن. جەختیشی کردەوە کە
دەبێت هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاووڵاتیان بکرێت تاوەکو بتوانن مافی دەنگدانی خۆیان
بە ئاسانی پیادە بکەن.