فایهق زێدان، سهرۆكی ئهنجومهنی باڵای دادوهری عێراق و مهسعود پزیشكیان، سهرۆك كۆماری ئێران له تاران كۆبوونهوه و گفتگۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی هاوکاریی دادوەری و یاسایی كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، ئهنجومهنی باڵای دادوهری عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئێران کرا، بەتایبەتی لە بواری دادوەری و یاساییدا.
ئەنجومەنی باڵای
دادوەری عێراق له راگهیهندراوێكدا دیكهدا باسی لهوهكردووه، فایەق زێدان، سەرۆکی
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ موحسین ڕەزایی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای
ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاسۆی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو
وڵات، ڕێگاکانی کاراکردنی ڕێککەوتنە هاوبەشە دادوەری و ئەمنییەکان تاوتوێكرا.
ئهوهش خراوهتهڕوو،
جەختکرایەوە لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان، بەمەش دڵنیابوون لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە
ناوچەکەدا.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، سەردانەکەی تەنها یەک رۆژ دەخایەنێت
و لەسەر بانگهێشتی غولامحسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بووە.