سەردێڕ:

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: بەردەوام دەبین لە پاککردنەوەی دامودەزگاکان لە گەندەڵی

PM:03:03:25/08/2026

608 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، کە پرۆسەی بەرقەرارکردنی دەوڵەتی یاسا و پاککردنەوەی دامەزراوەکان لە گەندەڵی، پێویستی بە ئیرادەیەکی نیشتمانیی گشتگیر و پشتگیریی بەهێزی جەماوەری هەیە و لە هەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، محەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق وتی، هیچ فشار و لایەنێک ناتوانێت ببێتە ڕێگر لە بەردەم کارەکانیان بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی، و هیچ پێکهاتە یاخود گروپێکی دیاریکراویش نەکراوەتە ئامانج، بەڵکو تەنها ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە دەستیان بردووە بۆ سامانی گشتی.

وتیشی، بنەبڕکردنی گەندەڵی و خاوێنکردنەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت تەنها بە ڕێکارە دادوەرییەکان سەرکەوتوو نابێت، بەڵکو پێویستی بە هاوکاری و بەشدارییەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی هەیە و ئامانجی سەرەکییان تەنها رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکارانە بەبێ جیاکاری لە نێوان پێکهاتە و گرووپەکاندا، و لەم پێناوەشدا سوورن لەسەر پاراستنی قوت و سامانی هاوڵاتییان لە هەر دەستدرێژییەک.













گەلەری