PM:12:52:25/08/2026
736 جار خوێندراوەتەوە
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەڵێت، دۆخی گشتی لە ناوچەکە و عێراق و کوردستان خراپە، و داواش دەکات ئەوانەی بەرپرسیارن هەست بە ئەرکەکانیان بکەن بۆ ئەوەی کەمترین زیان بە خەڵک بگات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە لێدوانێکدا وتی، پێویستە بەرپرسان فریای ئەو کێشانە بکەون کە بە دەستی خۆیانە و چارەسەریان لە توانادایە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئێستادا تاکە چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان بریتییە لە پێکەوە
کارکردنی لایەنەکان.