سەردێڕ:

گەڵف کیستۆن دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی لە هەرێم راگەیاند

PM:12:29:25/08/2026

780 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن پترۆلیۆم دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و بەرهەمی رۆژانەی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و لە ٤٠ هەزار بەرمیل نزیکدەبێتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی دارایی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە کە لە کێڵگەی نەوتی شێخان کاردەکات، لە دوای درێژکردنەوەی ڕێککەوتنە کاتییە سێقۆڵییەکە لە ٢٠ی تەمموزەوە، بەرهەمهێنان دەستپێکردووەتەوە و لە ئێستادا لە ٤٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە نزیک دەبێتەوە.

لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا داهاتی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە ٨٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار و خەرجییەکانیش، بە رێژەی ٪٢٥ کەمکرابوونەوە، لە کاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەی شێخان دەگاتە ٥٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.













گەلەری