PM:11:01:25/08/2026
760 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵێکی بە قاچاخهێنانی زیاتر لە هەزار مۆبایلی جۆری ئایفۆن ١٧ـیان لە بازگەیەکی شارى بەغدا شکستپێهێناوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکاندا گرتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، دەستەی گشتی گومرگی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لە بازگەی شەعبی بەغدا، توانیویانە دەستبەسەر هەزار و چوار مۆبایلی جۆری ئایفۆن ١٧ـدا بگرن، کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە، کە بەقاچاخ و دوور لە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی گومرگ هێنراوە.
لە راگەیەندراوەکەی
گومرگی عێراقدا هاتووە، ڕێکاری یاسایی دژی شۆفێری بارهەڵگرەکە گیراوەتەبەر و دەستبەسەر
مۆبایلەکاندا گیراوە.
هاوکات بەشی بەدواداچوون
و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ جەختلەوە دەکاتەوە، لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
هێنانی کەلوپەلی قاچاخ و دوور لە ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا
ئەمنییەکان.