AM:10:40:25/08/2026
756 جار خوێندراوەتەوە
دوای نزیکەی نیو سەدە مانەوە لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر، ئەمریکا بە فەرمی بڕیاری دا سوریا لە لیستەکە دەربکات، و بەرپرسانی هەردوولاش بڕیارەکە بە مێژوویی و وەرچەرخانێکی گەورە ناو دەبەن.
لە ساڵی ١٩٧٩ـوە سوریا لەناو لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆردابوو، ئەوەش کۆتوبەندی دارایی و بازرگانیی زوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندبوو، بەڵام لە دوایین پێشهاتدا ئەمریکا کۆتایی بەو دۆخە هێنا.
لە بەرامبەردا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی
کاتی سوریا، پیرۆزبایی ئەم بڕیارەی لە گەلی سووریا کرد و بە مێژوویی وەسفی کرد، کە
دەبێتە هۆی ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی تەواوی وڵاتەکە، و هاوکات سوپاسی سەرۆکی
ئەمریکای کرد بۆ دەرکردنی بڕیارەکە.
لای خۆیشیەوە، تۆم باراک، نێردەی
ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و عێراق ڕایگەیاند، لابردنی ناوی سوریا لە لیستەکە
وەرچەرخانێکی مێژووییە و دەرفەتێکی نوێ دەداتە سوریا بۆ ئەوەی لە وڵاتێکی
پەراوێزخراوەوە ببێتە هاوبەشێکی نێودەوڵەتی.