AM:10:16:25/08/2026
800 جار خوێندراوەتەوە
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەسەر بانگهێشتی فەرمیی غولامحسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئەنجامدراوە، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و تاوتوێکردنی چەندین دۆسیە و پرسی هاوبەشی دادوەری و یاسایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
هاوکات، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی
گفتوگۆ لەم سەردانەدا بریتی دەبێت لە پرسی دۆسیە ئەمنییەکان و ڕادەستکردنی چەکی
گرووپە چەکدارەکان.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە لە چەند
ڕۆژی ڕابردوودا محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، سەردانی بەغدای
کردبوو و لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووبۆوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی هاریکارییە
یاساییەکانی نێوان هەردوو وڵات.