PM:12:02:25/08/2026
756 جار خوێندراوەتەوە
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، کە هەوڵەکانیان بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکان هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتووە و لە گفتوگۆدان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وتی، لایەکیان پێیخۆشە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و لەگەڵ لایەکەی تریشدا هێشتا لە گفتوگۆداین و جەختیشی کردەوە کە دۆخی هەرێمی کوردستان خراپە و ئەگەر تەبایی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا نەبێت دۆخەکە خراپتریش دەبێت
وتیشی، هەوڵەکانیان تا ئێستا بە ئەنجام نەگەیشتووە بۆ رێككەوتنی لایەنەكان و
هێشتا ئەوان لە ڕێگادان و خەریکی گفتوگۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی هەرێم ئێستا
خراپە و ئەگەر تەبایی و لێکتێگەیشتن لە نێوانیان نەبێت ئەوا بێگومان دۆخەکە لەمەش
خراپتریش دەبێت.