AM:08:39:25/08/2026
776 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سورە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە چوارچێوەی دەوڵەتدا و سەروەری یاسا، و ٣٠ـی ئەیلول وەک وادەیەکی یەکلاکەرەوە، دەبێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغ بە قۆناغی ئەم پرۆسەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، کە کارنامەی حکومەت بە ئاشکرا جەختی لەسەر چەککردنی دەرەوەی دەوڵەت و جێبەجێکردنی سەروەری یاسا کردووەتەوە، و هۆکارەکانی هەڵگرتنی چەک لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دوای ٣٠ـی ئەیلول کۆتاییان پێدێت.
وتیشی، پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک پرسێکی
ناوخۆیی و سەروەرییە، و گفتوگۆکان لەم بارەیەوە تەنها لە ناوخۆی عێراقدا ئەنجام
دەدرێن، هەروەها ڕەتیکردەوە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ لێخۆشبوون لە گروپێک لەم پرۆسەیەدا
هەبێت.
لە لایەکی ترەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی
عێراق، ئێستا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی گفتوگۆیە لەگەڵ پێنج گروپی چەکداردا بۆ
ڕادەستکردنی چەکەکانیان.