PM:03:37:24/08/2026
1076 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی کەلار نارنجۆکێک خراوەتە ماڵێکەوە و بەوهۆیەوە کەسێک برینداربوو، لەبارەی رووداوەکەوە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر رووداوەکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار کەس دەرچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، عەقید سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو نارنجۆكێك خراوەتە ماڵێكەوە لە گەڕەكی گۆران لە كەلار و بەهۆیەوە خاوەنی ماڵەكە برینداربووە و بەهۆی ئەوەی پێویستی بە چارەسەری زیاتربووە رەوانەی سلێمانی كراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ هێزەكانی
پۆلیس رۆشتونەتە شوێنی رووداوەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش كراوەتەوە و لەسەر وتەی سكاڵاكار
چوار كەس فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و لە رێكارەكانی دەستگیركردنیانداین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی ئەوەی بۆیان
رونبوەتەوە ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لەگەل سكاڵاكار خزمایەتیان
هەیە.