سەردێڕ:

بە تۆمەتی گەندەڵی بەرپرسێکی دیکەی عێراق دەستگیرکرا

PM:02:09:24/08/2026

1392 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنانیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، میدیا عێراقیەکان لە زاری چاوگێکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکان سورا عەلا حوسێن بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنان، لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری و بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە گومانەکانی سەر تۆمەتبارەکە پەیوەندییان بە سازشکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانەوە هەبووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر دۆسیەکانی لێکۆڵینەوە ئاشکرا بکرێت.

هاوکات، لەگەڵ جەختکردنەوەکانی پێشتری عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە رایگەیاندبوو حکومەتەکەی هیچ پاشەکشەیەک لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و راوەدوونانی تێوەگلاوان ناکات.













گەلەری