سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا دەرمانێکی ڤایرۆسی بۆ لەناوبردنی گرێ شێرپەنجەییەکان دەخرێتە بازاڕەوە

PM:03:34:25/08/2026

796 جار خوێندراوەتەوە

ژاپۆن بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی جیهان فرۆشتنی دەرمانێکی ڤایرۆسیی نوێی بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سورێنچک دەستپێکرد، کە پشت بە تەکنەلۆژیای ڤایرۆسی شیکەرەوەی گرێکان دەبەستێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی نیکای ژاپۆنی بڵاویکردەوە، دەرمانەکە لەلایەن کۆمپانیای "ئۆنکۆلیس بایۆفارما" لە تۆکیۆ پەرەی پێدراوە و ڤایرۆسە دەستکاریکراوەکە بە شێوەیەکی ورد هێرش دەکاتە سەر خانە شێرپەنجەییەکان، لە ناوەوە دەیانشیکێنێتەوە و هاوکات سیستەمی بەرگریی جەستەش هان دەدات بۆ هێرشکردنە سەر گرێیەکە.

شارەزایانی بواری پزیشکی ئەم هەنگاوەی ژاپۆن بە وەرچەرخانێکی گرنگ و یەکێک لە هیوابەخشترین ڕێگاکانی چارەسەری شێرپەنجە لە داهاتوودا هەژمار دەکەن، هەرچەندە پرۆسەی خستنەبازاڕی بەهۆی پێویستی بە چاودێرییەکی کوالیتیی توندەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی یاسایی بووەتەوە.













گەلەری