سەردێڕ:

سبەی پشووی فەرمییە لە هەرێم

PM:01:31:24/08/2026

1252 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر(د.خ) سبەینێ لە هەرێم و عێراق پشووی فەرمییە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش ڕایگەیاند، سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئەنجام نادرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بە پێی ساڵنامەی هەرێم سبەینێ سێشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمییە.

پێشتریش ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی سێشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا.

ڕوونیشیکردەوە، کە پشووەکە بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر( د.خ ) ڕاگەیەندراوە.













گەلەری