AM:10:56:24/08/2026
1104 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە گشتی نزم دەبنەوە و ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە، سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە و پلەکانی گەرما بە گشتی نزم دەبنەوە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەشی
سبەینێ پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ
دەبێت، ئاراستەی با مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٩ پلەی
سیلیزی
سلێمانی: ٤٢ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٤ پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٢ پلەی
سیلیزی
دهۆک: ٤٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٤ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٤٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٦ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٥ پلەی
سیلیزی