سەردێڕ:

راوێژکارێکی زەیدی: ٣٠ـی ئەیلوول سەرەتای ڕادەستکردنی چەکە نەک وادەی کۆتایی

PM:11:24:23/08/2026

1752 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ٣٠ـی ئەیلوولی ئەمساڵ سەرەتای ڕادەستکردنی چەکی گرووپەکانە بە حکومەت نەک وادەی کۆتایی، ئاشکراشی کرد کە ٣٠ـی ئەیلوول کۆتایی کشانەوەی هاوپەیمانان و سەرەتای دەستکردنە بە هەنگاوەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئەمنیی عەلی زەیدی جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بڕیارێکی ستراتیژییە و پرۆسەکە بە شێوازێکی پلەبەندی بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕی دژ بە داعش لە ڕووی سەربازییەوە کۆتایی هاتووە و بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها بە دەست دەوڵەتی عێراقەوەیە.

ناوبراو ڕوونیکردەوە کە حکومەت پلانێکی وردی داناوە بۆ ڕێکخستنەوەی دۆخەکە، فیکرەی جیاکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە فەوجەکانی حەشدی شەعبی خستە ڕوو، و دڵنیایی دا کە ئەم پرۆسەیە هیچ قەیرانێکی سیاسی دروست ناکات.

لە لایەکی ترەوە، ئەعرەجی ئاشکرای کرد کە پێشنیازیان پێشکەشی هەریەکە لە ئێران و سعودیە کردووە بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی هەماهەنگیی ئەمنی هاوبەش بە مەبەستی نەهێشتنی قەیرانی متمانە.

هەروەها ڕونی کردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان دوای ٣٠ی ئەیلوول بەهێزتر دەبێت، و دۆسیەی ئاوارەکان و بوونی هێزی بیانیش بە یەکێک لە گەورەترین بەربەستە ئەمنییەکان دەزانێت.













گەلەری