لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە و و پرسە داراییەکان و گۆڕینی دراویان تاوتوێ کرد. ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، بانكی ناوهندی عێراق لهههوڵی ئهوهدایه كه دراوهكهی بگۆڕێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، باسیان لە زیادکردنی پارەی کاش، زیادکردنی داهات و جێگیرکردنی بەهای دۆلار لە بازاردا کرد.
لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئەندامێکی
لیژنەکە ئاشکرای کرد، پرسی لادانی سفرەکانی سەر دینار و گۆڕینی دراوەکەیان
تاوتوێکردووە، بانکی ناوەندیش دەڵێت، دیزاین و نموونەی دراوە نوێیەکە ئامادەیە و
پرۆسەی گۆڕینەکەشی پێویستی بە سێ تا حەوت ساڵ دەبێت.
دەشڵێت، بەپێی یاسای بانکی ناوەندی بڕیاری گۆڕینی دراو لە دەسەڵاتی بانکی
ناوەندیدایە، پڕۆژەی چاپکردنی حەوت ملیار و نیو کاغەزی دراوی نوێ لە هەر چوار
وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئوسترالیا و بەریتانیا ئامادەکاریی بۆکراوە،
تێچووەکەشی نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار دەبێت، بە مەرجێک بەهای
ئابووریی دراوەکە وەک خۆی بمێنێتەوە.
هاوکات بانکی
ناوەندیی
هۆکارەکانی گۆڕینی دراو بۆ چەند خاڵێک دەگێڕێتەوە، وەک، گەڕاندنەوەی ئەو
نەختینەیەی چووەتە دەرەوەی سیستەمی بانکی یان لەلایەن تۆمەتبارانی گەندەڵییەوە لە
شوێنە نهێنییەکاندا شاردراونەتەوە، وە دروستکردنی متمانە لە نێوان هاوڵاتییان و
بانکەکان بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەی سڕکراو، لەگەڵ رێگریی لە ساختەکردن بەهۆی کۆنی
دیزاینی دراوی ئێستا کە ساڵی ٢٠٠٥ چاپکراوە.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر پرسی لادانی سفرەکانی سەر دینار و بەرنامەی بانکی ناوەندی بۆ
دیاریکردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار کردووە، ئەوە جگە لە تاوتوێکردنی سیاسەتی
دارایی بۆ ساڵانی داهاتوو و چۆنیەتی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەستیارە و پڕکردنەوەی
کورتهێنانی دارایی و هۆکاری دواکەوتنی موچە.