PM:09:41:23/08/2026
1964 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە، سبەی شەقامی سەرەكی نێوان تەلاری هونەر و باخچەی عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ گەڕەکی بەختیاری و بەپێچەوانەشەوە لەگەڕەکی بەختیارییەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ڕێکخستنی جوڵەی هاتووچۆ، کارکردنی خێرا لەیەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر و چارەسەرکردنی تۆڕێکی ئاوەڕۆ لەو سنوورەدا، بەهەماهەنگی لەگەڵ هاتوچۆی سلێمانی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، بەشێوەیەکی کاتی شەقامی سەرەکیی نێوان تەلاری هونەر و باخچەی عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ گەڕەکی بەختیاری و بەپێچەوانەشەوە لەگەڕەکی بەختیارییەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، داواکارن لەهاوڵاتییان و شۆفێرانی هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانمان بن،
بۆ گەیشتن بەگەڕەکی بەختیاری شەقامی خوار تەلاری هونەر وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
هەروەها بۆ چوونیش
لەگەڕەکی بەختیارییەوە بەرەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئەو شەقامە جێگرەوەیە بەکاربهێنن
کە لەهێڵکاریی نەخشەکەدا دیاری کراوە، تاوەکو کار و چاکسازییەکان لەسنوورەکەدا بەکۆتا
دەگات.