PM:08:13:23/08/2026
1776 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی گەرمیان هۆشداریی بەو دوكاندارانە دەدات كە پارە بۆ هەژماری یارییە ئەلیكترۆنییەكان زیاد دەكەن و دەڵێت، هەر دوكاندارێك بێ رەزامەندیی دایك و باوك یان سەرپەرشتیار، پارە بۆ هەژماری منداڵێك زیاد بكات، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا كە ئاڕاستەی هەموو ئەو دوكاندار و فرۆشیارانەی سنوورەكەی كردووە كە لە بواری فرۆشتن و زیادكردنی پارە بۆ هەژمارەكانی یاری و ئەپەكان دا كار دەكەن، لەوانە (: Roblox، PUBG، PlayStation (PS)، TikTok، Minecraft، Domino) و هەموو یاری و خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكانی تر كە منداڵ و مێردمنداڵان بەكاریان دەهێنن، داوای لێكردوون بێ ئاگاداریی و رەزامەندی دایك و باوك یان سەرپەرشتیاری منداڵ، هیچ پارەیەك بۆ هەژماری ئەوان زیاد نەكەن.
پۆلیسی گەرمیان
هۆشداریش دەدات، ئەگەر هەر دوكاندارێك بێ رەزامەندی دایك و باوك یان سەرپەرشتیار،
پارە بۆ هەژماری منداڵێك زیاد بكات، لە كاتی سەلماندنی پێشێلكارییەكەدا، بەپێی یاسا
مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەكردووە
كە ئامانج لەم ئاگادارییە، پاراستنی منداڵان و رێگریكردنە لە بەكارهێنانی نادروستی
پارە و كەمكردنەوەی كێشە كۆمەڵایەتییەكان.